دوابەدوای شەهیدبوونی موجاهید گەورە بەڕێز ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی فەرمانگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشێ ئیسلامی ئێران، لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهید بوونی ئەو ڕێبەرە ئازا و دیارە، سەرەخۆشی کرد.
جەختیشیان کرد: ڕژێمی زایۆنی جەنایەتکار و تیرۆریست بەم کارە بواری وەرگرتنی سزای دژواری بۆ خۆی ڕەخساندووە و تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهید هەنیە کە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید کراوە، بە ئەرکی خۆمان دەزانین.
بسم الله الرحمن الرحیم
انا لله و انا الیه راجعون
گەلی ئازیزی ئێران!
ڕێبەری ئازا و موجاهیدی دیاری فەلەستینی بەڕێز ئیسماعیل هەنیە بەرەبەیانی شەوی ڕابردوو شەهید بوو و بەرەی گەورەی بەرخۆدان ماتەمینی دایگرت.
ڕژێمی تاوانبار و تیرۆریستی زایۆنی میوانی ئازیزی ئێمەی لە ماڵی ئێمەدا شەهید کرد و خەمباری کردین، بەڵام سزایەکی توندی بۆ خۆی ئامادە کرد.
شەهید هەنیە لەمێژە گیانی بەنرخی خۆی لە مەیدانی خەباتی شەرەفمەندانەدا لەسەر دەست هەڵگرتووە و ئامادەی شەهیدبوون بوو و لەم ڕێگایەدا منداڵ و کەسوکاری خۆی بەخت کردبوو.
ئەو ترسی لە شەهیدبوون لە ڕێگای خودا و ڕزگارکردنی بەندەکانی خودا نەبوو، بەڵام ئێمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین لەم ڕووداوە تاڵ و سەختەدا کە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ڕوویدا، تۆڵەی خوێنی ئەو بکەینەوە.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئومەتی ئیسلامی و بەرەی خۆڕاگری و نەتەوەی ئازا و سەربەرزی فەلەستین و بەتایبەتی بنەماڵە و بەجێماوانی شەهید هەنیە و یەکێک لە هاوەڵەکانی کە لەگەڵیدا شەهید بوو، دەکەم. لە خوا داوکارم پلەیان بەرزکاتەوە .
سەید عەلی خامنەیی
١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣،
٢٥ی موحەڕەمی ١٤٤٦
342/